خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاسای هه‌مواری بودجه كرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ یاسای هه‌مواری بودجه كرد و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگرت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی تشرینی دووه‌می 2024، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ڕه‌شنووسی یاسای یه‌كه‌می هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023 - 2024 - 2025)، ژماره 13ی ساڵی 2023 كرد".
هاوكات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ڕه‌شنووسی یاسای هه‌مواری پێنجه‌می یاسای فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ژماره 148ی ساڵی 1974 كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسادانان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ، هاوكات هه‌ڵۆ مسته‌فا عه‌سكه‌ری وه‌ك وه‌زیری ژینگه دیاری كرد و سوێندی یاسایی خوارد.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ره‌شنووسی یاسای رێكخستنی مافی قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌لخه‌تیب و قوربانیانی ناوه‌ندی ئه‌لنه‌قا و قوربانیانی ڕووداوی حه‌مدانییه كرد و به‌بێ دیاریكردنی واده‌یه‌ك، دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
PM:04:10:26/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت