"سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس وڵاتی قه‌ته‌ریان به‌جێهێشت"
ماجید ئه‌لئه‌نساری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێهێشتووه، به‌ڵام هێشتا نووسینگه‌كه‌یان به‌ته‌واوی دانه‌خراوه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) ماجید ئه‌لئه‌نساری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری ئیسلامی فه‌له‌ستین (حه‌ماس) ده‌وحه‌یان به‌جێهێشتووه، به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسسی بزووتنه‌وه‌كه له پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی دانه‌خراوه.
ماجید ئه‌لئه‌نساری له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له ده‌وحه وتی: "ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌ماس كه به‌شێكن له تیمی دانوستانكار ئێستا له ده‌وحه نین، و وه‌ك ده‌زانن له نێوان چه‌ند پایتهختێكدا جوڵه ده‌كه‌ن.. . نووسینگه‌ی حه‌ماس له ده‌وحه بۆ نێوه‌ندگیری دامه‌زرا”.
وتیشی: "ڕوونه كه كاتێك پرۆسه‌ی نێوه‌ندگیری نه‌بێت، نووسینگه‌كه‌ی هیچ ئه‌ركێكی نابێت. به‌دڵنیاییشه‌وه گه‌ر بڕیاری داخستنی نووسینگه‌ی (حه‌ماس) بدرێت، له‌م پلاتفۆرمه‌وه ده‌یبیستن”.
پێشتر هه‌واڵه‌كان باسیان له فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ هاندانی قه‌ته‌ر بۆ داخستنی نووسینگه‌ی حه‌ماس ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد ده‌وحه نێوه‌ندگیری نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل رابگرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه حه‌ماس و ئیسرائیلی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیری به ئامانجی گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕی دیل و بارمته‌كان بلۆك ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه جددیه‌ت و ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان نیشان ده‌ده‌ن
له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ میسر و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیری ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه.
دوێنێ دووشه‌ممه‌ش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه باس له گواستنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له گواستنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ توركیا ده‌كه‌ن، ره‌نگدانه‌وه‌ی راستییه‌كان نین".
هه‌ر دوێنێ حه‌ماس به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا "ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك میدیای ئیسرائیلی‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به رۆیشتنی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له قه‌ته‌ره‌وه بۆ توركیا” ره‌تكرده‌وه و پێی وایه كه "ئه‌م هه‌واڵه ته‌نها ده‌نگۆیه و داگیركه‌ر جارجاره بڵاوی ده‌كاته‌وه".
سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ناوبه‌ناو سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا و به‌رپرسانی باڵای توركیا كۆده‌بنه‌وه.
رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ئیسته‌نبوڵ پێشوازی له شاندێكی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای بزووتنه‌وه‌كه، محه‌مه‌د ده‌روێش كرد و پێكه‌وه باسیان له دۆخی مرۆیی فه‌له‌ستینییه‌كان كرد، به‌تایبه‌تی له باكووری غه‌ززه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك دراون.
سه‌رچاوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێیانوایه كه هه‌واڵه‌كان سه‌باره‌ت به داواكاری ده‌وحه له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ جێهێشتنی وڵاته‌كه، جۆرێك له فشاره كه له‌لایه‌ن میدیای ئه‌مریكاوه به ئامانجی ئاسانكاری بۆ ئه‌ركی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو، سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی جه‌نگی ئیسرائیل.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر داوا له سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بكرێت ده‌وحه به‌جێبهێڵێت، ئه‌وا ده‌چێته توركیا، ئێران، یان لوبنان.
له ساڵی 2012ه‌وه تا ئێستا، قه‌ته‌ر میوانداری سه‌ركردایه‌تی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ده‌كات.
PM:05:38:19/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت