جۆنیۆر دۆناڵد ترەمپ: دەیانەوێت پێش دەستبەکاربوونی باوکم جەنگی جیهانی سێیەم هەڵبگیرسێنن
وێستگەنیوز_
جۆنیۆر دۆناڵد ترەمپ، کوڕی سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاند، "دەیانەوێت پێش دەستبەکاربوونی باوکم جەنگی جیهانی سێیەم هەڵبگیرسێنن"؛ هەروەها پێشەسازییە گەورەکانی بەرگری ئەمریکا هەوڵی هەڵگیرسانی ئەو جەنگە دەدەن.
جۆنیۆر كوڕی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، كۆمەڵگە پیشەسازییە سەربازییەكان و كۆمپانیا پیشەسازییە بەرگرییەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان رۆڵێكی خراپ دەگێرن و بوونەتە مەترسی لەسەر ئاسایش و ئارامی جیهان."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆمەڵگە پیشاسازییە سەربازییانە هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن "جەنگێكی گەورەی جیهانیی هەڵبگیرسێنن پێش ئەوەی باوکم لە مانگی یەكی ساڵی داهاتوودا بەڕەسمی وەك سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكارببێت."
ئەو لێدوانەی كوڕەكەی ترەمپ لە كاتێكدایە بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رێگەی بە ئۆكرانیا داوە مووشەكە درێژ مەوداكانی ئەمریكا بۆ لێدان لە قوڵایی رووسیا بەكاربهێنێت، ترەمپیش بەڵێنیداوە دوای بەرەسمی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمریكا، هاوكارییەكانی وڵاتەكەی بۆ ئۆكرانیا كەم بكاتەوە و هەوڵی كۆتاییهێنان بە شەڕ بدات.
AM:10:53:18/11/2024
ئهم بابهته 1088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت