به‌هۆی بڕیارێكی توركیاوه، سه‌رۆكی ئیسرائیل گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئازه‌ربایجان هه‌ڵوشانده‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا ره‌تیكرده‌وه فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی "باڵی سه‌هیون” به ئاسمانی وڵاته‌كه‌دا تێبپه‌ڕێت، ئیسحاق هێرتسۆگ سه‌رۆكی ئیسرائیل سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "COP29” له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
نووسینگه‌ی ئیسحاق هێرتسۆگ سه‌رۆكی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ناوبراو سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ باكۆ هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیاره‌كه به‌هۆی "ڕه‌چاوكردنی ئه‌منییه‌وه" بووه.
راپۆرتێك كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی "یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت"ی ئیسرائیلییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی ئازه‌ربایجان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به هۆكاری دواخستنه‌كه، كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ئارام نییه و ڕایانگه‌یاندووه كه هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بڕیارێكی توركیا بووه.
راپۆرته‌كه له زاری به‌رپرسانی ئیسرائیله‌وه ده‌ڵێت كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه به‌ڕاستی به‌هۆی ڕه‌چاوكردنی ئه‌منییه‌وه بووه، به‌ڵام ئه‌وان "نه‌یانوتووه كه كێشه‌یه‌كی ئه‌منی له ئازه‌ربایجان هه‌یه”.
ماڵپه‌ڕی تایمز ئۆف ئیسرائیل ده‌ڵێت كه ئازه‌ربایجان هاوپه‌یمانی ئیسرائیله، هه‌ر گه‌شتێكی راسته‌وخۆ له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ باكۆ ده‌بێت به‌سه‌ر سوریا و عێراق و ئێران‌دا بفڕێت، ئه‌مه‌ش مومكین نییه، یان ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و توركیا و جۆرجیادا بفڕێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت، به‌رپرسێكی ئازه‌ربایجانی ڕایگه‌یاندووه، ئیسرائیل و توركیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌شدارییان له دانوستانی چڕ و پڕ له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامێك، له كۆتاییدا ئه‌نقه‌ره ڕه‌تیكرده‌وه ڕێگه به به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بدات.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر ئازه‌ربایجان سه‌لامه‌تی بۆ به‌رپرسانی ئیسرائیل دابینكردبوو، وه‌ك چۆن له ڕابردوودا كردبووی و "زیاده‌ڕه‌وی ناكات كاتێك ده‌ڵێت باكۆ یه‌كێكه له شاره سه‌لامه‌ته‌كانی جیهان”.
ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی شانده‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ كۆنفرانسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه سێ وه‌زیر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسن له 11ی ئه‌م مانگه، وه‌ك پێشتر پلانی بۆ دانرابوو، له‌ڕێگه‌ی گه‌شته بازرگانییه‌كانه‌وه گه‌یشتنه ئازه‌ربایجان كه به ئاسمانی جۆرجیادا تێپه‌ڕین. له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌هۆی نزیكیی ئازه‌ربایجان له ئێران، شانده‌كه له‌ژێر پاسه‌وانییه‌كی تونددایه.
PM:10:28:17/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 2172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت