ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 43 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به دوایین ئاماری كوژراوان و بریندارانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كه له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023ه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه، بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ده‌ڵێت: " له 24 كاتژمێری رابردوودا سوپای ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه چوار قه‌سابخانه‌ی ئه‌نجام داوه و به‌هۆیه‌وه 44 شه‌هید و 81ی بریندار گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو به‌وهۆیه‌وه ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشته 43 ھه‌زار و 552 فه‌ڵه‌ستینی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غهززهراشیگهیاندووه، ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی كه تا ئێستا له غه‌ززه بریندار بوون گه‌یشتووه‌ته 102 ھه‌زار و 765 كه‌س.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه هێشتا ژماره‌یه‌ك قوربانی له ژێر داروپه‌ردوو و له‌سه‌ر ڕێگاكان ماون و تیمه‌كانی ئه‌مبولانس و به‌رگری شارستانی ناتوانن ده‌ستیان پێیان بگات.
PM:02:33:09/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت