ئابووریناسێكی ئێرانی: سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ خه‌ونی ئێرانییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه و مۆته‌كه‌یه بۆ هه‌ژاره‌كان
وێستگه‌نیوز-
ئابووریناسێكی ئێرانی پێیوایه كه سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا خه‌ونی ئێرانییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه و كابوسه بۆ ئێرانییه هه‌ژاره‌كان.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 6ی تشرینی دووه‌می 2024، محه‌مه‌د تاهیر ره‌حیمی شاره‌زای بواری ئابووری ئێرانی، پێیوایه بردنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژادنه‌كه‌دا، خه‌ونێكه بۆ ئێرانییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان.
ره‌حیمی له لێدوانێكیدا بۆ به‌غداد ئه‌لیه‌وم ده‌ڵێت: "تره‌مپ ده‌بێته مۆته‌كه‌یه‌ك (كابوسێك) بۆ چینی هه‌ژار و مامناوه‌ندی ئێران و خه‌ونێكه بۆ چینی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئێران".
ده‌شڵێت: "گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ ده‌سه‌ڵات له كۆشكی سپی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و بژێوی ئێرانییه‌كان ده‌بێت، هه‌ر بۆیه سزاكان زیاترده‌بن و هه‌وڵه‌كانی ده‌رفه‌تی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌رته‌سكتر و كه‌مترده‌بنه‌وه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئێران، سود له بابه‌تی به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی دۆلار ده‌بینن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش سودمه‌ند ده‌بن كه سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتن به ڕێگای نا فه‌رمی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بوونی كه‌سێكی نێرگسی ناڕاستگۆ و پێشبینی نه‌كراو له كۆشكی سپی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو، بریتییه له سزایه‌كی قورس بۆ كه‌سانی وه‌ك من له‌و مه‌ودا دووره‌وه كه هه‌زاران كیلۆمه‌تره، چ جای نیوه‌ی گه‌لی ئه‌مریكا كه ده‌نگیان پێنه‌داوه".
ره‌حیمی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه "له راستیدا من به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرم دێڤید لێبرمان، وه‌ك ئه‌ندامێكی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌مریكا، جارێكی دی بگه‌ڕێته‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. عه‌قڵم هه‌رگیز ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدا نییه، به بوونی تره‌مپ له كۆشكی سپی رازیبێت به دۆسێكانی پێشتریه‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2017 بووه سه‌رۆك كۆمار، سزاكانی سه‌ر ئێران زیادیان كرد و یه‌كێك له دیارترین هه‌ڵوێسته‌كانی تره‌مپ دژ به ئێران، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو له ساڵی 2018 له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی. هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی نه‌وتی ئێران و راگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بوو له‌گه‌ڵ تاران.
له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌وه، تره‌مپ به‌هێزترین بڕیاری ده‌ركرد به كوشتنی جه‌نه‌ڕاڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، ئه‌وه بوو قاسم سوله‌یمانی له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020، دوای گه‌یشتنی به به‌غدا، له هێرشێكی ئه‌مریكیدا كوژرا.
PM:07:47:06/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت