وەزیری بەرگری ئیسرائیل: بڕیاری دوورخستنەوەم لە دوای چەندان دەستکەوت دێت
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە 5ـی 11ـی 2024، بڕیاری دوورخستنەوەی یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل لە لایەن بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەوە دەرچوو؛ ناوبراو ڕایگەیاند، "بڕیاری دوورخستنەوەم دوای ناکۆکی دەربارەی یاسای سەربازی زۆرە ملێ، گەڕانەوەی بارمتەکان و لیژنەی لێکۆڵینەوەی فەرمی" دراوە.
بە وتەی یوئاڤ گالانت، بڕیاری دوورخستنەوەی دوای چەندان دەستکەوت دێت، لە چەند بەرەیەکدا بەدەستی هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "شانازی بە دەستکەوتەکانی سیستەمی ئەمنیی دەکەم و پابەندم بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە".
باسی لەوەشکرد، "بڕیاری دوورخستنەوەم بەهۆی پێداگریمەوە هات لەسەر پێویستی پێکهێنانی دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی فەرمی، بەڵام بەداخەوە دەبێت ساڵانێکی زۆر لەگەڵ ئەم دۆخەی شەڕدا بژین."
AM:11:14:06/11/2024
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت