ترەمپ: نەوتمان لە عێراق و سعوودیە زیاترە


وێستگەنیوز_

دۆناڵد ترەمپ لە میانی پێشکەشکردنی وتاری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی ئەمریکا و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک و بوون بە 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا؛ رایگەیاند: نەوتمان لە عێراق و سعوودیە زیاترە.

بە وتەی ترەمپ، لە کۆی 528 کورسیی کۆمەڵەی هەڵبژاردن، توانیویەتی 315 کورسی بە دەست بهێنێت. 

هاوکات: "توانیمان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران وەربگرینەوە و جارێکی دیکە لە ویلایەتە خۆلەمێشییەکان سەرکەوتنمان بە دەست هێنا". 

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە کەرتی وزەی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند "لە عێراق، سعوودییە و ئیمارات زیاتر نەوتمان هەیە و پێویستە بە شێوەیەکی زۆر باش مامەڵەی لەگەڵ بکەین". 

کاندیدە سەرکەوتووەکەی کۆمارییەکان دووپاتیکردەوە "جەنگەکانی ناوچەکە ڕادەگرم و سوپای وڵاتەکەمان بەهێزتر دەکەم". 


AM:11:05:06/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت