تره‌مپ به‌ڵێن ده‌دات: ببمه‌ سه‌رۆك سیاسه‌تی كۆچكردن توند ده‌كه‌مه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، به‌ڵێنیدا، له‌ حاڵه‌تی سه‌ركه‌وتنی‌ له‌ كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تیدا، كار بۆ توندكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆچكردن بۆ وڵاته‌كه‌ی‌ بكات.


تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردندا كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆچبه‌ران ده‌كات.

له‌ میتینگێكی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا، تره‌مپ وتی: "ئه‌گه‌ر مه‌كسیك ڕێگری له‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی كۆچبه‌ران نه‌كات، ئه‌وا باج له‌سه‌ر هاورده‌كردن له‌ مه‌كسیكه‌وه‌ توندتر ده‌كه‌م".

سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا كه‌ داوای دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ده‌كرد، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كارده‌كات بۆ رێگریكردن له‌ "چوونه‌ ناوه‌وه‌ی تاوانباران بۆ ئه‌مریكا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌  "به‌هۆی كۆچبه‌رانه‌وه‌ 13 هه‌زار تاوان له‌ ئه‌مریكا روویانداوه‌".

هاوكات تره‌مپ هێرشی كرده‌ سه‌ر ركابه‌ره‌ دیموكراته‌كه‌ی له‌ باره‌ی كۆچبه‌ران و وتی‌:  "هاریس سیاسه‌تێكی لاوازی كۆچ ده‌گرێته‌به‌ر".


PM:10:20:04/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو