ئیسرائیل زیاتر لە 30 بنکەی حزبوڵڵای کردە ئامانج


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئەیلولی 2024، رادیۆی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لە شەپۆلی دووەمی هێرشەکانی ئیسرائیل بە مووشەک زیاتر لە 30 بنکەی حزبوڵڵای کردووەتە ئامانج.


رادیۆی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە 30 بنکەی حزبوڵڵا لە سەرانسەری لوبنان کراونەتە ئامانج لە شەپۆلی دووەمی هێرشەکانی ئیسرائیلدا.


کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاشکرای کردووە، شارۆچکەی میتولا 7 مووشەکی بەرکەوتووە کە لە باشووری لوبنانەوە تەقێنراونەتەوە و زیانی بە باڵەخانەکان گەیاندووە و ئاگر کەوتووەتەوە و زیان بەر هێڵەکانی کارەبا کەوتوون.




PM:10:02:19/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت