حەسەن نەسروڵڵا: حزبوڵڵا ناوەستێت و پاشەکشە ناکات


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ پێجشەممە 19ی ئەیلولی 2024 حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان پەیامێکی ڤیدیۆی لەبارەی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە بەیروت بڵاوکردەوە.


حەسەن نەسروڵڵا لە پەیامەکەدا دەڵێت، "ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل زۆر گەورەیە و دەیان کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیسرائیل ویستوویەتی بە تەقاندنەوەی ئەو ئامێرانە، لە یەک کاتدا چوار هەزار کەس بکوژێت".


لەبارەی بریندارانی تەقینەوەکە نەسروڵڵا وتی، " بەشێکیان گواستراونەتەوە بۆ سوریا".


حەسەن نەسروڵڵا هۆشداری دا و رایگەیاند، "حزبوڵڵا ناوەستێت و پاشەکشە ناکات".


رۆژانی 17 و 18ی ئەم مانگە هەزاران ئامێری پەیوەندیکردن لە بەیروت و چەند شوێنیک تەقینەوە و بە دەیان کەس بوونە قوربانی، حزبوڵڵا بەرپرسیارێتی کردەوەکەی خستە ئەستۆی ئیسرائیل.



PM:06:06:19/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت