حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك كه‌وته ناو "ته‌ڵه‌ی په‌یجه‌ره‌وه"؟
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا
وێستگه‌نیوزـ
له كاتێكدا حزبوڵڵای لوبنانی بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، شوێنپێی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵنه‌گیرێت، خۆی له به‌ركارهێنانی ئامێری په‌یوه‌ندیكردنی ئاست به‌رز، به‌دوورگرتبوو، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ڕێگه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندیكردنی ئاست نزمه‌وه، لێدانێكی تووندی به‌ركه‌وتووه.
له لوبنان و له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل، له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی تیرۆركردنه‌وه، فه‌رمانده گه‌وره‌كانی حزبوڵڵای كردبووه ئامانج. حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا گه‌يشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌گه‌ر ئیسرائیل په‌نا بباته به‌ر به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ئاست به‌رز، ئه‌وا حزبوڵڵا لێدانی به ئازاری به‌رده‌كه‌وێت.
له مانگی شوباتی رابردوو، نه‌سروڵڵا وتی: ئیسرائیل بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی ئه‌ندامه‌كانی، تۆڕی مۆبايله‌كان به‌كارده‌هێنێت. له‌م باره‌یه‌وه له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: "لێم ده‌پرسن سیخوڕه‌كه له كوێیه؟ پێتان ده‌ڵێم ئه‌و مۆبایله‌ی به ده‌ستتانه‌وه‌یه و به ده‌ست هاوسه‌ر و منداڵه‌كانتانه‌وه‌یه، ئه‌و سیخوڕه‌كه‌یه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "مۆبایله‌كانتان بشارنه‌وه، بیانخه‌نه ناو سندوقێكی ئاسنین و دایبخه‌ن".
په‌یامه‌كه‌ی نه‌سروڵڵا روون بوو، چونكه ده‌یزانی ئیسرائیل له رووی ته‌كنه‌لۆژیاوه چه‌ند پێشكه‌وتووه. لێره‌وه چاره‌سه‌ر له دیدی ئه‌ودا، وازهێنانه له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه مۆبایل.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز"ی ئه‌مریكی، نه‌سروڵڵا چه‌ندین ساڵ بوو كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی حزبوڵڵا له بری مۆبایل، پشت به ئامێری په‌یجه‌ر ببه‌ستێت.
ئه‌م ئامێره هه‌رچه‌نده توانای سنورداره، به‌ڵام ده‌توانێت نامه و داتاكان وه‌ربگرێت، بێ ئه‌وه‌ی شوێنی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، یان بێ ئه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌كی دیكه ئاشكرا بكرێت كه به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كرده‌وه.
به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئیسرائیل، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یان قۆسته‌وه و كاتێك نه‌سروڵڵا بڕیاریدا بازنه‌ی به‌كارهێنانی ئامێری په‌یجه‌ر فراوانتر بكرێت، ئیسرائیل ته‌ڵه‌یه‌كی بۆ حزبوڵڵا دانایه‌وه و پلانێكی بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی وه‌همی دانا كه وه‌ك به‌رهه‌مهێنی ئه‌و ئامێره كارده‌كات.
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه له راپۆرتێكی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌دا، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كۆمپانیای "بی ئه‌ی سی" هه‌نگاری كه ناوی په‌یوه‌سته به ته‌قینه‌وه‌كانی ئامێری په‌یجه‌ر له لوبنان، جگه له‌وه‌ی به‌شێكه له "رووكاری ئیسرائیل/ واجیهه‌ی ئیسرائیله" هیچی دیكه نییه.
كۆمپانیای "گۆڵد ئه‌پۆلۆ"ی تایوانی بۆ پیشه‌سازی دروستكردنی په‌یجه‌ر، دوێنێ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، نمونه‌ی ئه‌و ئامێره‌ی له ته‌قینه‌وه‌كانی لوبناندا به‌كارهاتووه، دروستكراوی كۆمپانیای "بی ئه‌ی سی كۆنسڵتنگ"ه كه باره‌گاكه‌ی له بۆدابسته و مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی برانده بازرگانییه‌كه‌ی هه‌یه.
نیۆیۆرك تایمز له زاری سێ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگرییه‌وه كه به ئاگادار وه‌سفیكردوون، رایگه‌یاند، كۆمپاینا هه‌نگارییه‌كه و لانی كه‌م دوو كۆمپانیای دیكه‌ی وه‌همی، دروستكراون بۆ شاردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئامێری په‌یجه‌ر دروستده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كارگه‌ی راسته‌قینه بۆ دروستكردنی ئه‌م ئامێرانه "هه‌واڵگری ئیسرائیله".
PM:02:44:19/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت