ئیسرائیل پلانی تیرۆركردنی ناتانیاهۆ و گالانت ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوزـ
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی ئیسرائیلییان ده‌ستگیر كردووه كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت له پلانێكی تیرۆركردنه‌وه تێوه‌گلابێت.
باسیان له‌وه‌شكردووه، پلانه‌كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری كراوه و له پلانه‌كه‌دا، كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كراوه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و هاووڵاتییه ئیسرائیلییه، بازرگانه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و لانی كه‌م له ئێران ئاماده‌ی دوو كۆبوونه‌وه بووه، تا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری تیرۆركردنی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل یان یواف گالانت، وه‌زیری به‌رگری یاخود سه‌رۆكی ده‌زگای شین بێت بكه‌ن.
PM:12:13:19/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت