مه‌سعود پزیشكیان: پێویستە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران
وێستگه‌نیوزـ
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، هاوخه‌می خۆی بۆ خه‌ڵكی لوبنان ده‌رده‌بڕێت و داواش له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
مه‌سعود پزیشكیان به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2024، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكرده‌وه:
"پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆیان بۆ خەڵکی ئازیزی لوبنان دەردەبڕین بۆ شەهیدبوون و برینداربوونی هەزاران هاووڵاتیی لوبنان لە ئەنجامی ئەو تیرۆرە جەماوەرییەی ئیسرائیل بە تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و بەبێ جیاوازی لە نێوان خەڵکی مەدەنی و خەڵکی دیکەدا ئەنجامدرا".
ئه‌وه‌شی وتووه: "کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم تاوانە قێزەونەی کە لوبنان دەکاتە ئامانج شەرمەزار دەکات و جەخت لەسەر پشتیوانی خۆی لە حکومەت و گەلی لوبنان دەکاتەوە، داواش لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن".
هەروەها ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەکی پێشکەشی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و رایگەیاندووە "کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان رێکاری پێویست بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەگرێتەبەر بەرانبەر بەو کردەوە قێزەون و پێشێلکارییە یاسایانەی ئیسرائیل، کە بەهۆیانەوە باڵیۆزی ئێران لە بەیرووت بریندار بووە".
ئیروانی راشیگەیاندووە، وڵاتەکەی بەدواداچوونی جیددی لە هێرشەکەی سەر باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان دەکات. داواشی کردووە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش بە توندی ئیدانەی کردەوەی تیرۆریستی و تاوانە ترسناکەکانی ئیسرائیل بکەن کە دژ بە سەرۆکی نێردەی دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان و هەروەها پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان و پەلاماردانی خەڵکی لوبنان کردوویەتی.
رۆژی سێشەممە 17ی ئەیلولی 2024، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا پیلی ئامێرە بێتەلەکانی پەیوەندی جۆری په‌یجەری لە سەرتاسەری لونبانی تەقاندەوه و زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان رایگه‌یاند، كه ته‌نها دوێنێ چوارشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی ئامێره بێ ته‌له‌كان له ناوچه جیاجیاكان، 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 450 كه‌سیش برینداربوون.
AM:09:04:19/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت