حزبوڵا كوژرانی 5 ئه‌ندامی له ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حزبوڵای لوبنان رایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره بێته‌له‌كانی په‌یوه‌ندی له ناوچه جیاوازه‌كانی لوبنان 5 ئه‌ندامی كوژراون.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان رایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی ئامێره بێ ته‌له‌كان له ناوچه جیاجیاكان، 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 450 كه‌سیش برینداربوون.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی سێ ئه‌ندامی حزبوڵای لوبنان و كچێك له به‌یروتی پایه‌ته‌خت روویدا كه دوێنێ سێشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی په‌یجه‌ره‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌رپرسانی حزبوڵا و میدیای فه‌رمی ئه‌و حزبه رایانگه‌یاندووه كه ته‌قینه‌وه‌كان له به‌یروت و ناوچه‌كانی دیكه‌ی لوبنان له‌ڕێی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئامێری بێته‌لی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه، روویانداوه.
ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ دوای رۆژێك هات له هێرشێكی به‌رفراوان بۆسه‌ر ئه‌ندامانی حزبوڵای لوبنان له رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یجه‌ره‌وه كه به‌هۆیه‌وه 14 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی پێنج هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
لای خۆیه‌وه هێرتسی هالیڤی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پلانی هێرشی زیاتری بۆسه‌ر حزبوڵا داڕشتووه و ئاماده‌یه بۆ بۆردوومانكردن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێرتسی هالیڤی دوای ره‌زامه‌ندی دان له‌سه‌ر پلانی ئۆپه‌راسیۆنی نوێ له فه‌رمانده‌یی باكووری ئیسرائیل وتی: "توانای زۆرمان هه‌یه كه تا ئێستا به‌كارمان نه‌هێناون چالاكمان نه‌كردوون".
هاوكات یۆئاڤ گالانت، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل "قۆناغێكی نوێی" جه‌نگه‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌كاتێكدا ئیسرائیل سه‌رنجی خۆی به‌ره‌و به‌ره‌ی باكوور دژی چه‌كدارانی حزبوڵا له لوبنان گۆڕیوه.
یۆاڤ گالانت له میانه‌ی وتاره‌كه‌یی ئه‌مڕۆیدا بۆ هێزه‌كانی ئیسرائیل باسی ئه‌و ته‌قینه‌وه نادیارنه‌ی نه‌كرد كه له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان له لوبنان روویاندا، به‌ڵام ستایشی سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیلی كرد و وتی "ئه‌نجامه‌كان زۆر سه‌رنجڕاكێشن".
هێشتا ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌یجه‌ر و ئامێره بێ ته‌له‌كانی په‌یوه‌ندی رانه‌گه‌یاندووه یاخود ره‌تی نه‌كردووه‌ته‌وه.
PM:11:53:18/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت