پزیشكیان بڕیاری دا: ئێران هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه موشه‌كییه‌كه‌ی نابێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه موشه‌كییه‌كه‌ی نابێت، ده‌شڵێت: "مووشه‌كمان نه‌بێت هه‌ر كوێیه‌كیان بوێت بۆردوومانمان ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆكی ئێران وتی: "تاران هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه موشه‌كییه‌كه‌ی نابێت چونكه پێویستی به‌و جۆره ڕێگرییه هه‌یه بۆ ئاسایشی خۆی له ناوچه‌یه‌كدا كه ئیسڕائیلی دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئێران له توانایدا هه‌یه".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر موشه‌كمان نه‌بێت ئه‌وا ئه‌وان هه‌ر كوێیه‌كیان بوێت بۆردوومانمان ده‌كه‌ن، هه‌ر وه‌كو غه‌ززه".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له هه‌ڵوێستی فه‌ڕمی ئێران كرده‌وه و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد "سه‌ره‌تا چه‌ك له ئیسڕائیل بسه‌ننه‌وه پێش ئه‌وه‌ی هه‌مان داوا له ئێران بكه‌ن".
كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین ساڵه داواكانی رۆژئاوای ره‌ت كردووه‌ته‌وه بۆ سنوورداركردنی به‌رنامه موشه‌كییه‌كه‌ی.
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو ئێرانیان تۆمه‌تبار كرد به گواستنه‌وه‌ی موشه‌كی بالیستی بۆ روسیا تاوه‌كو له جه‌نگه‌كه‌یدا له ئۆكرانیا به‌كاریان بهێنێت، سزای نوێشیان به‌سه‌ر مۆسكۆ و تاران‌دا سه‌پاند.
PM:08:49:16/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت