له میسر ژن و مێردێك له ماوه‌ی نیو كاتژمێردا هه‌ردووكیان كۆچی دوایی ده‌كه‌ن
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی ئابی 2024، شاری دلینگات له پارێزگای ئه‌لبوحه‌یره‌ی میسری، چیرۆكیكی كاریگه‌ری خۆشه‌ویستی نێوان دوو هاوسه‌ری میسری به‌خۆیه‌وه‌بینی، تێیدا له ماوه‌ی ته‌نها نیو كاتژمێردا مردنی ژن و مێرده‌كه راگه‌یه‌نرا كه چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی به‌هێز هه‌ردووكیانی پێكه‌وه كۆكردبوه‌وه.
سه‌ره‌تا حاجی زه‌كه‌ریا به‌شاری، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ، ده‌ڕوات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دلينگات، هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ناوی حوسنیه فه‌تحی ئه‌لجارحی-یه و هاوڕێی ته‌مه‌نی بووه، له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕوات بۆ نه‌خۆشخانه‌كه.
سه‌روه‌ختێك حاجی زه‌كه‌ریا له ژووری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌بێت، ژنه‌كه‌كه‌ی به‌رگه ناگرێت و له ده‌ره‌وه‌ی ژووری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وییه‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌وێدابوون، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت ژنه‌كه كۆچی دوایی كردووه. دوای مردنی به نیو كاتژمێر، هاوسه‌ره‌كه‌ی له ژووری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ئه‌ویش كۆچی دوایی ده‌كات.
لێره‌وه خزم و ناسیاوی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه، له شاری ده‌لینگات خه‌م و په‌ژاره دایانده‌گرێت و به‌سه‌رهاته‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه.
گونده‌كه‌یان بۆ ده‌ربڕینی خه‌م و ماته‌مینی بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه كه ته‌مه‌نێك په‌یوه‌ستبوون به یه‌كه‌وه، ره‌شپۆش ده‌كرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی چاره‌نووس هه‌م له ژیان و هه‌م له مردن و له یه‌ك پرسه‌دا پێكه‌وه كۆیكردوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی میدیاكانی میسر بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌م دوو هاوسه‌ره، له سه‌نته‌ری شاری دلینگات له پارێزگای ئه‌لبوحه‌یره ده‌ژیان، خۆشه‌ویستی و رێز له هێلانه‌ی هاوسه‌رگیریی كۆیكردبوونه‌وه، له‌ماوه‌ی ژیانیاندا، منداڵیان خستووه‌ته‌وه، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی مێرده‌كه، ژیانیان لێ تاڵبكات و له ماوه‌ی ته‌نها نیو كاتژمێردا، هه‌ردووكیان كۆچی دوایی ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا ژنه‌كه و پاشان مێرده‌كه‌ی.
دوای كۆچی دوایی ئه‌م ژن و مێرده، دۆخێكی خه‌مناك و دڵته‌نگی، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی میسر داده‌پۆشێت و هه‌موان پرسه و ماته‌مینیان بۆ ئه‌و دوو هاوسه‌ره داناوه.
ئه‌وان جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه حاجی حوسنیه هه‌میشه نزا و دۆعای ئه‌وه‌ی كردووه، رۆژی مردنه‌كه‌ی بكه‌وێته پێش رۆژی مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ردوووكیان، له نێو خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا، خاوه‌نی ره‌وه‌شت و هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رز بوون، دوای ئه‌نجامدانی نوێژی نیوه‌ڕۆ له مزگه‌وتی زۆمال، ته‌رمی هه‌ردووكیان به‌خاك سپێردراوه.
PM:11:18:31/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 1516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت