تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی دیبه‌یتی تر له‌گه‌ڵ هاریس بڕیاریدا
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی دیبه‌یتی دووه‌م له‌گه‌ڵ كامالا هاریس كاندیدی دیموكراته‌كات بڕیاری دا و رایگه‌یاند كه دیبه‌یتی تر ناكات.
دۆناڵد تره‌پ له‌پۆستێكدا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی Trust Social، ئه‌نجامدانی دیبه‌یتی تری له‌گه‌ڵ كامالا هاریس كاندیدی دیموكراته‌كان ره‌تكرده‌وه.
تره‌پ رایگه‌یاندووه كه دوای ئه‌نجامدانی دیبه‌یتی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ جۆو بایدن له حوزه‌یران و دیبه‌تی دووه‌م له سێشه‌ممه‌ی رابردو له‌گه‌ڵ كامالا هاریسی جێگری، "دیبه‌یتی سێیه‌م نابێت".
كاندیدی كۆماریه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ركه‌سێك داوای دوباره‌كردنه‌وه‌ی دیبه‌یت بكات دۆڕاوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌مو جیهان سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو چاوی له‌سه‌ر یه‌كه‌م دیبه‌یتی كه‌مالا هاریس و دۆناڵد تره‌مپ بوو، كاتێك هه‌ردو كاندیده‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له‌و دیبه‌ته‌ی كه له فیلادلفیای ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو كه بۆچونه‌كانیان له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ئاڵوگۆڕ كرد.
كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی مشتومڕێكی گه‌رمی سه‌رۆكایه‌تیدا، دۆناڵد تره‌مپی ركابه‌ری خسته به‌رگریه‌وه، به زنجیره‌یه‌ك هێرش سه‌باره‌ت به له‌باربردنی منداڵ، گونجاوی بۆ پۆست و كێشه یاساییه زۆره‌كانی، له كاتێكدا ئه‌و دووانه هه‌وڵیاندا ده‌نگده‌ران رازی بكه‌ن كه له هه‌ڵبژاردنێكی نزیكدا ده‌نگیان پێبده‌ن.
AM:09:49:13/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت