به‌های لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلارو یۆرۆ دابه‌زی


وێستگه‌ نیوزـ

جارێکی دیکە بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار و یۆرۆ دابه‌زینی نوێی تۆمارکرد.

ئامارە فەرمییەکان ئەوەیان دەرخستووە، ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی توركیا لە مانگی حوزەیراندا بۆ 71.60 دابەزیووە لە کاتێکدا لە مانگی ئایاردا 75.45% بووە، هاوكات بانکی ناوەندیی تورکیا رایگه‌یاندوه‌ كه‌ تا کۆتایی ئەمساڵ هەڵاوسان دەگاتە بەرزترین ئاست و دواتر دادەبەزێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشبینییه‌ی بانكه‌كه‌دا، ئه‌مرۆ هەینی، یەک دۆلار به‌رامبه‌ر 33.15 لیرەی تورکی بووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بەرزبونه‌وه‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌، هاوكات ئەوەشدا، یەک یۆڕۆ بۆ 36 لیرە بەرزبووەوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ بەهای یەک دۆلار بەرانبەر 33 لیرە بوو، بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی لە تورکیا بووەتە هۆی دابەزینی بەهای زیاتری لیرە و هەڵاوسان لەو وڵاتە.


PM:05:59:26/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت