بەهۆی چەند هێرشێکەوە گەشتی سەدان هەزار کەس لە فەرەنسا هەڵوەشایه‌وە


وێستگه‌نیوزـ

سەرۆکی ئەنجومەنی هێڵی ئاسنی فەڕەنسا رایگەیاند، بەهۆی پشێوی و کاری تێکدەرانەوە کێشە بۆ ژمارەیەک هێڵی شەمەندەفەری وڵاتەکە دروستبووە و کاریگەریی کردووەتەسەر گواستنەوەی زیاتر لە 800 هەزار کەس.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی پێش چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکی ئۆلۆمپیادی پاریسی فەڕەنسا، بەهۆی هێرشی تێکدەرانەوە بۆسەر هێڵی شەمەندەفەریی خێرا لە پاریس، هێڵەکانی هاتوچۆ لەو وڵاتە وەستان.

جان پیار فاراندۆ، سەرۆکی جێبەجێکاریی کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەریی فەڕەنسا رایگەیاند، هێرشی فراوان کراوەتەسەر هێڵەکانی شەمەندەفەر و بووتەهۆی پشێوی لە هاتۆچۆی شەمەندەفەرەکان لە باکوور و رۆژهەڵات و باکووری رۆژئاوای فەرەنسا.

ئەو بەرپرسە راشیگەیاندووە، بەهۆی پشێوییەکانەوە زیاد لە 800 هەزار سەرنشین کاریگەربوون، ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسیش دەڵێت، هێرشەکان پلان بۆ دانراوبووە.

وەزیری گواستنەوەی وڵاتەکە، رووداوەکەی بە کاریی تاوانکاریی ناوزەند کردووە و وتیشی، "ناچارن زۆرێک لە گەشتەکان رابگرن و هۆشداریشیدا لە کاریگەرییەکانی ئەو رووداوە، جگە لە ئاماژەدان بۆ ئەوەی دەکرێت دۆخەکە تا کۆتایی هەفتە بەردەوامبێت و 29 مانگ گەشتەکانیان ئاسایی ببێتەوە.

کۆمپانیای شەمەندەفەریی فەڕەنسی داوای لە سەرنشینان کردووە، گەشتەکانیان دوابخەن و دووربکەونەوە لە وێستگەکانی هاتوچۆ.

بەهۆی هێرشەکانەوە کە بەشێکی زۆر لە گەشت و گواستنەوەی شەمەندەفەرەکان وەستاون و هێرشەکانیش لە پێش چەند کاتژمێرێک دێت لە دەستپێکی یاری ئۆلۆمپیاد لە فەڕەنسا کە پێشبینی دەکرێت کردنەوەی بۆنەکە 300 هەزار کەس ئامادەی بێت.



PM:12:53:26/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت