له‌ نزیك ئالاسكا رێگه‌ له‌ فرۆكه‌ی موشه‌كهاوێژی روسیا و چین گیرا


وێستگه‌ نیوزـAFP

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فرۆكه‌ موشه‌هاوێژه‌كانی روسیا و چین گه‌ڕانێكی هاوبه‌شیان له‌ نزیك ئالاسكای ئه‌مریكا كردوه‌و واشنتۆنیش ده‌ڵێت كه‌ به‌ریان به‌و فرۆكانه‌ گرتوه‌.

فه‌رمانده‌یی به‌رگریی ئاسمانیی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوو فرۆكه‌ی روسی و دوانی دیکەی چینی له‌ نزیك ناوچه‌ی كایه‌ی به‌رگریی ئاسمانیی ئالاسكادا بوون، به‌ڵام ئه‌و كایه‌ی تیایدا بوون به‌ كایه‌ی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت.

به‌یاننامه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ فرۆكه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ سه‌روه‌ریی كایه‌ی ئاسمانیی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ببه‌زێنن و هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا رێگه‌یان لێ گرتون.

ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ فرۆكه‌كان هیچ مه‌ترسییه‌كیان دروست نه‌كردوه‌و به‌رگریی ئاسمانیی ئه‌مریكاش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ چاودێریكردنی جوڵه‌ی ركابه‌ره‌كانیان له‌ نزیك ئه‌مریكای باكور.


AM:10:59:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 2164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت