فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا: سێ مووشەکهاوێژی حوسییەکانمان لەناوبرد


وێستگه‌نیوزـ

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، هێزەکانیان سێ سەکۆی مووشەکییان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حوسییەکان لە یەمەن لەناوبردووه‌.


ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تەمموزی 2024، فەرماندەیی ناوەندیی‌ هێزەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا لە ئێكس رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی سێ مووشەکهاوێژ لە ناوچەیەکی یەمەن، کە لەلایەن حوسییەکانەوە کۆنترۆڵکرابوو.

فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئەم مووشەکهەڵگرانە نوێنەرایەتی هەڕەشەیەکی نزیک دەکەن بۆ سەر ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، ئەم رێوشوێنانە بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و پارێزراو و سەلامەتترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکانە.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا، حوسییەکانی یەمەن دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر ئەو کەشتیانەی پەیوەستن بە ئیسرائیلەوە یان بەرەو بەندەرەکانی ئەو وڵاتە دەڕۆن، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ شەڕی ئیسرائیل دژی کەرتی غەززە، کە بووەتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە یەمەن، دەریای سوور و عەرەبی و کەنداوی عەدەن.


AM:09:06:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت