گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سه‌رۆك لە ئێران دەستیپێکرد
وێستگه‌نیوز-
ئەمرۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئێران له كاتژمێری 8ی سه‌رله‌به‌یانی به‌كاتی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێکرد بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له كاندیده‌كان "مه‌سعود پزشیكیان و سه‌عید جه‌لیلی" به سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته.
ئەمرۆ هه‌ینی 5ی ته‌مموزی 2024، گه‌ڕی دووه‌می 14هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له كاتژمێر 08:00 به كاتی تاران ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا ده‌كرێته‌وه و پرۆسه‌كه تا كاتژمێر 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌نێوان مه‌سعود پزشكیان، كاندیدی ریفۆرمخوازه‌كان و سه‌عید جه‌لیلی، كاندیدی نه‌ریتخوازاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی لێدوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردندا زیاتر له 61 ملیۆن و 452 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێرانیش رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ هه‌ینی هه‌ر یه‌كێك له دوو كاندیده‌كه زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری ئێران.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا كه هه‌ینی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، هیچ كام له كاندیده‌كان نه‌یانتوانی50+1ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن.
ته‌نها رۆژێكیش دوای پرۆسه‌كه، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راگه‌یه‌ندرا كه به‌وته‌ی موحسین ئیسلامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران رێژه‌ی به‌شداریكردن سه‌دا 40 بوو و تیایدا 24 ملیۆن و 535 هه‌زار و 185 كه‌س به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد و ده‌نگیان دا.
موحسین ئیسلامی وتی: "پاش جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان، مه‌سعود پزشكیان 10 ملیۆن و 415 هه‌زار و 991 ده‌نگ و سه‌عید جه‌لیلی 9 ملیۆن و 473 هه‌زار و 298 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا".
وتیشی "محه‌مه‌د باقر قالیباف 3 ملیۆن و 383 هه‌زار و 340 ده‌نگ و مسته‌فا پورمحه‌مه‌دی 206 هه‌زار و 397 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا".
PM:10:58:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت