كریملین نێوه‌ندگیری ئه‌ردۆغان له شه‌ڕی ئۆكرانیا ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كریملین" نێوه‌ندگیری سه‌رۆكی توركیا له شه‌ڕی وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ره‌تده‌كاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
دوێنێ چوارشه‌ممه 3ی ته‌موزی 2024، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، پێشنیاری یارمه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا- روسیا، خستووه‌ته به‌رده‌ست ڤلادیمێر پوتن هاوتا روسییه‌كه‌ی، به‌ڵام وته‌بیژێك به ناوی پوتن رایگه‌یاند ئه‌ردۆغان ناتوانێت له ململانێیه‌كدا، رۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕێت كه 28 مانگه به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له زاری ئه‌ردۆغانه‌وه، له میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ پوتن له په‌راوێزی لوتكه‌ی رێكخراوی هاریكاریی شه‌نگه‌های له كازاخستان، رایگه‌یاندووه كه پێیوایه ده‌كرێت بگه‌نه ئاشتییه‌كی دادپه‌روه‌رانه كه بۆ هه‌ردوولا گونجاوبێت.
به‌ڵام دیمیتری بیسكۆڤ وته‌بیژی كریملین، به‌دووری زانی سه‌رۆكی توركیا بتوانێت وه‌ك نێوه‌ندگیر هیچ رۆڵێك ببینێت.
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی "تاس"ی روسی له‌سه‌ر زاری بیسكۆڤه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بیسكۆڤ له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی روسیا، له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌ردۆغان رۆڵێكی له‌و جۆره بگێڕێت، له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی"نه‌خێر، ئه‌مه مومكین نییه".
به‌ڵام راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی روسیا، هۆكاری رازینه‌بوونی كریملینی بۆ به‌شداری ئه‌ردۆغان له رۆڵێكی له‌و جۆره‌دا، نه‌خستووه‌ته ڕوو.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند هه‌ردوو سه‌ركرده، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به شه‌ڕی غه‌ززه و رێگاكانی كۆتایهێنان به ململانێكانی سوریا كردووه.
ئاشكرایه توركیا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی باكوری ئه‌تڵه‌سییه "ناتۆ" كه ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات. ئه‌ردۆغان به پێچه‌وانه‌ی سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌وه كه سزایان به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی پوتین-دا سه‌پاندووه، ئه‌و هه‌وڵیداوه به درێژایی ململانێكه، پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه باشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له روسیا و ئۆكرانیا بكات.
توركیا رۆلێكی گه‌وره‌ی بینی له جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنێك، تێیدا كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كانی دانه‌وێڵه، له ده‌ریای ره‌شی ئۆكرانیاوه، به سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕن و رێكه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ كاری پێكرا.
PM:05:51:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت