وێنه‌ی كاندیدێكی به‌ناوبانگی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا خه‌ریكی قه‌پگرتنه له گۆشتی برژاوی سه‌گێك
وێستگه‌نیوزـ
له میدیاكانی ئه‌مریكا، وێنه‌یه‌كی رۆبێرت كه‌نه‌دی جۆنیۆر، كه كاندیدی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكایه بڵاوبووه‌ته‌وه، تیایدا وا ده‌رده‌كه‌وێت خه‌ریكی قه‌پگرتنه له گۆشتی برژاوی سه‌گێك.
له وێنه‌كه‌دا دیاره گۆشتی برژاوی سه‌گه‌كه‌ی له نێوان هه‌ردوو ده‌ستی هه‌ڵگرتووه، ئه‌مه له گه‌شتێكیدا بووه بۆ كۆریای باشوور له ساڵی 2010، ئه‌وه ئه‌و ساڵه بوو تیایدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا و پزیشكه‌كان "كرمی شریتی"یان له میشكیدا ده‌رهێنا.
به‌ڵام ئه‌م كاندیده ته‌مه‌ن 70 ساڵه، دوێنێ سێشه‌ممه 2ی ته‌موزی 2024، به تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی Fox Newsی راگه‌یاندووه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه برژاوه‌كه سه‌گ بووبێت و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه بزن بووه و وێنه‌كه له شارێكی ئه‌مریكای باشوور گیراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، هه‌ر دوێنێ سێشه‌ممه، گۆڤاری Vanity Fairی ئه‌مریكی، پێشنیازی بۆ یه‌كێك له هاوڕێكانی كردووه، چێشتخانه‌یه‌ك له كۆریای باشوور تاقیبكاته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی گۆشی سه‌گ، وه‌ك ژه‌می سه‌ره‌كی پێشكه‌ش ده‌كات و به نامه‌یه‌ك وێنه‌یه‌كی كاندیده‌كه‌ی بۆ ناردووه كه وێنه‌ی ئاژه‌ڵه سوركراوه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
رۆبێرت دوێنێ به فۆكس نیوزی وتووه: "من (له‌و وێنه‌یه‌دا كه له‌وانه‌یه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بڕوخێنێت)، له‌و كاته‌دا له كه‌مپێكی پاتاگۆنیا بووم له شارێكی ئه‌رژه‌نتین و گۆشتی بزن ده‌خۆم، لێره ئه‌و جۆره گۆشته ده‌خۆن".
پاشان ره‌خنه له گۆڤاره‌كه ده‌گرێت به‌وه‌ی پابه‌ندی ئیتیكی رۆژنامه‌گه‌ری نه‌بووه. ئه‌گه‌رچی گۆڤاره‌كه باس له‌وه ده‌كات، بیروڕای پزیشكێكی ڤێرته‌رنه‌ری وه‌رگرتووه و پزیشكه‌كه ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌ی كردووه ئاژه‌ڵه‌كه سه‌گه. چونكه 13 جووت په‌راسوی هه‌یه، یه‌كێك له په‌راسووكان به "په‌راسوی ئه‌لعانم" ناسراوه كه له سه‌گدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها بزن-یش 13 په‌راسوی هه‌یه، به‌ڵام نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه به ئیسكی كۆڵه‌كه‌ی سینگه‌وه یان به هیچ ئێسكێكی دیكه‌وه.
PM:08:26:03/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت