پزشكیان بۆ جه‌لیلی ركابه‌ری: تۆ كۆمپانیایه‌كت به‌ڕێوه‌بردووه تا وڵاتێك به‌ڕێوه‌به‌ری؟
سه‌عید جه‌لیلی و مه‌سعود پزشكیان
وێستگه‌نیوزـ
هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، رۆژی سێشه‌ممه 2ی ته‌موزی 2024، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییه كرد كه ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی خۆرئاوا، خستوویانه‌ته سه‌ر كۆماری ئیسلامی و پێشنیازی خۆیان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان وڵاته‌كه‌یان و زلهێزه‌كانی جیهان خسته‌ڕوو.
ئه‌وه دووه‌م و كۆتا دیبه‌یت بوو كه ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێران، له نێوان مه‌سعود پزشكیان ریفۆرمخوازه نه‌ناسراوه‌كه و سه‌عید جه‌لیلی دانوستانكاری تووندڕه‌وی پێشووی دۆسێی ئه‌تۆمی بڵاویكرده‌وه.
ئه‌و دیبه‌یته له كاتێكدایه، وا بڕیاره رۆژی هه‌ینی داهاتوو، گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، له نێوان ئه‌و دوو ركابه‌ره‌دا به‌رێوه‌بچێت. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه، له مانگی رابردوو به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
پزشكیان كه پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری دڵه، رایگه‌یاند: ئه‌و سزایانه‌ی خۆرئاوا سه‌پاندوویه‌تی، زیانێكی گه‌وره‌ی به ئابووری ئێران گه‌یاندووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد تێكڕای هه‌ڵئاوسان، له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو، گه‌شتووه‌ته له 40% و رێژه‌ی هه‌ژاری له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتردایه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژین، ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سواڵ ده‌كه‌ن" و ئیداره‌كه‌ی "ده‌موده‌ست" كارده‌كات بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان و به‌ڵێنیدا دۆخی ئابووری "چاك بكات".
جگه له‌وه پزشكیان، رۆژێك به‌ر له‌و دیبه‌یته رایگه‌یاند: چاره‌سه‌رێك بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ده‌دۆزێته‌وه كه له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی جیهان ئه‌نجامدراوه، ئه‌مه‌ش به تاوتوێكردنی پلانێك له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و گه‌یشتن به به‌دیلی گونجاو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌درێژایی مێژوو، هیچ حكومه‌تێك له ناو قه‌فه‌زدا نه‌یتوانیوه گه‌شه بكات"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاریگه‌ری سزاكان له‌سه‌ر ئابووری ئێران.
جه‌لیلی تووندڕه‌و كه ركابه‌ری پزشكیان-ه، زۆر به تووندی دژایه‌تی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 بوو، له میانه‌ی دیبه‌یته‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه، رایگه‌یاند: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مریكا رێز له پابه‌ندییه‌كانی خۆی بگرێت، به هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی "ئێمه رێزمان له پابه‌ندییه‌كانی خۆمان گرتووه".
جه‌لیلی به‌وه ناسراوه پێیده‌وترێت "شه‌هیدی زیندوو"، چونكه له شه‌ڕی ئێران/عێراق، له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، قاچێكی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها له نێو دیلۆماتكاره‌كانی خۆرئاوا، به وتاره دوور و درێژ و به‌هێزه‌كانی و هه‌ڵوێسته توونده‌كانی ناسراوه. به‌ڵێندا پشتگیری بازاڕی دروای ئێرانی بكات، له رێگه‌ی پاڵپشتیكردنی دارایی بۆ پیشه‌سازییه خۆماڵییه‌كان.
ئه‌م دوو كاندیده له میانه‌ی دیبه‌یتی یه‌كه‌م كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر دووكیان یه‌كتریان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه چاره‌سه‌ریان بۆ كێشه‌كانی وڵات پێنییه.
له میانه‌ی ئه‌و دیبه‌یته‌ی رۆژی دووشه‌ممه كه زیاد له دوو كاتژمێری خایاند و ته‌له‌فزیۆنی گشتی وڵات په‌خشیكردووه، مه‌سعود پزشكیان ره‌خنه له سه‌عید جه‌لیلی ده‌گرێت به‌وه‌ی شاره‌زایی نییه و لێی ده‌پرسێت: "ئاده‌ی پێم بڵێ، چ كۆمپانیایه‌كت به‌ڕێوه‌بردووه، تا وات لێبكات بتوانیت وڵاتێك به‌ڕێوه‌ببه‌یت؟".
رۆژی هه‌ینی داهاتوو 5ی ته‌موزی 2024، گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مه له دوای شۆرشی ئیسلامی له ساڵی 1979وه، دووه‌مجاره وڵات گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌خۆیه‌وه ببینێت.
یاسای ئێران مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه براوه، پێویسته له كۆی ده‌نگه‌كانی به‌شدار بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، رێژه‌ی 50+ 1 به‌ده‌ستبێنێت.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، ته‌نها له سه‌دا 39.9% ده‌نگده‌ران به‌شدارییان له ده‌نگداندا كردبوو. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، دواتر له كۆی 24.5 ملیۆن ده‌نگده‌ر، ده‌نگی زیاد له یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ری ره‌تكرده‌وه. ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان هه‌ست به زه‌روره‌تی به‌شداریكردن بكه‌ن، له كاتێكدا سه‌رجه‌م كاندیده‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
PM:07:34:03/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت