به‌ڤیدیۆ..سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا به یه‌ك پاسكیله‌وه ده‌سه‌ڵاتی جێهێشت
وێستگه نیوزـ
مارك رۆته، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی هۆڵه‌ندا كورسیی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ دیك شوف، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ جێهێشت و به ته‌نها و بێ هیچ كاروانێكی درێژ له پاسه‌وان و ئۆتۆمبیل، به پاسكیل ته‌لاری حكومه‌تی جێهێشت.
وه‌ك له ڤیدیۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ناو باره‌گای حكومه‌تدا گه‌راند و چه‌كوشه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راده‌ستكرد و پرۆتۆكۆڵی راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ واژوو كرد و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی وڵاته‌كه‌ی دایه ده‌ست ئه‌و، خۆشی سواری پاسكیلێك بوو و ماڵئاوایی لێ‌كردن.
ئه‌م شێوازه له راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات كاردانه‌وه‌یه‌كی ئیجابیی زۆری له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه، كاریل ڤان، باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له به‌ریتانیا و ئێرلاندی باكور له تۆری ئێكس نوسیویه‌تی: "ئه‌مه‌یه هۆڵه‌ندا.. سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌مان دوای 14 ساڵ له ده‌سه‌ڵات، به سواری پاسكیلێكه‌وه وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا".
له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه عه‌ره‌بیه‌كانیش وتراوه: "رۆته له ته‌مه‌نی 90 ساڵی ته‌لاری سه‌رۆك وه‌زیرانی جێنه‌هێشت، تا مردن له ده‌سه‌ڵات نه‌مایه‌وه، دوای شؤڕش و گرتنەدەستی دەسەڵات له‌وێوه نه‌چوو بۆ زیندان، ئه‌و كاتێك وازی له پۆسته‌كه‌ی نه‌هێنا كه هه‌ژماره بانكییه‌كه‌ی پڕ بێت له ملیاره‌ها دۆلار، ئه‌و به هاوه‌ڵیی سوپایه‌ك له پاسه‌وان و كاروانێك له ئۆتۆمبیله‌وه نه‌رۆیشت، به‌ڵكو به‌ته‌نیا و به پاسكیلێكه‌وه ماڵئاوایی كرد."
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە
AM:10:11:03/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت