له داغستانی روسیا ته‌قه‌كرا و پۆلیسێك كوژرا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی داغستان-ی سه‌ربه روسیا رایگه‌یاند كه چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له نزیك په‌رستگایه‌كی جوله‌كه و كڵێسایه‌كی شاری دیربنت، ته‌قه‌یان كردوه‌و به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك كوژراوه‌و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
میدیاكانی روسیا له چه‌ند ڤیدیۆیه‌كدا دیمه‌نی ساتی هێرش و دوای هێرشه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و له دیمه‌نێكدا دوو چه‌كدار ده‌رده‌كه‌ون كه پۆلیسه‌كه ده‌كوژن، میدیاكان ده‌ڵێن كه پۆلیسه‌كه پاراوه‌ته‌وه نه‌یكوژن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر كوشتویانه.
دوای هێرشكردنه‌سه‌ر پۆلیسه‌كان، دوو چه‌كداره‌كه به ئۆتۆمبیلێكی ره‌نگ سپی هه‌ڵاتون، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی داغستان روبه‌رویان بوونه‌ته‌وه‌و وه‌ك میدیاكانی روسیا ده‌ڵێن هه‌ردوو چه‌كداره‌كه كوژراون.
هەندێک لە میدیاكانی دیکەی روسیا باس لەوە دەکەن کە ژمارەی هێرشبەرەکان 4 بوون و سەرجەمیان کوژراون، قوربانییه‌كانیش سه‌رجه‌میان له پۆلیسن و هیچ هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی زیانی پێنه‌گه‌یشتوه.
به‌پێی نوێترین ئامار كه دوای هێرشه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه جگە لە شەش ئەفسەری پۆلیس، پیاوێکی ئایینی مەزهەبی ئۆرسەدۆکسی مەسیحی کوژراون.
تائێستاش ناسنامەی هێرشکارەکان رانەگەیێندراوە، بەڵام پێشتر هێرشی هاوشێوە لە لایەن گروپه توندره‌وه‌كان لە داغستان روویانداوە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە
PM:09:11:23/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت