لۆس ئه‌نجلۆس مۆبایل له قوتابخانه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات
وێستگهنیوزـ
قوتابخانه‌كانی ناوچه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس، ده‌نگیاندا به قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك له قوتابخانه حكومییه‌كانی شاره‌كه.
بریاره‌كه له كاتێكدایه، حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه ژماره‌ی دانیشتوانی له ژماره‌ی دانیشتوانی ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا زیاتره، هه‌وڵده‌دات ئه‌م ئامێرانه له قوتابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه بكات، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی عه‌قڵی خوێندكاره‌كان.
له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس كه دووه‌مین گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی خوێندنگاكانی وڵاته‌كه له‌خۆده‌گرێت، له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان پێویسته، پلانێك دانێن تیایدا به درێژایی رۆژه‌كه، به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قه‌ده‌غه بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه نی‌ك میلفۆین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن كه خاوه‌نی پێشنیاره‌كه‌یه ده‌ڵێت: "ئه‌و قوتابخانانه‌ی بۆ رۆژێكی ته‌واو مۆبایلیان قه‌ده‌غه كردووه، ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ریان به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: منداڵه‌كان زیاتر دڵخۆشترن، له‌گه‌ڵ یه‌كتر قسه ده‌كه‌ن، ئه‌نجامدانی كاره په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان باشتر بووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه له‌و بڕوایه‌دام كاتی ئه‌وه هاتووه، ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌كاربهێنین".
له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه كراوه، باس له‌وه ده‌كه‌ن زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی مۆبایل، په‌یوه‌ندی به زیادبوونی شپرزه‌یی، نیگه‌رانی، دڵه‌ڕاوكی، كێشه‌ی نووستن، هه‌ستی شه‌ڕانگێزی، بیركردنه‌وه له خۆكوشتن له نێوان هه‌رزه‌كاراندا هه‌یه. جگه له‌وه توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، ئاستی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه، لای ئه‌و قوتابییانه باشتر بووه كه مۆبایلی زیره‌ك به‌كارناهێنن.
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه لانكه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، تابێت نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ژیانی گه‌نجانی ئه‌مریكا، زیاتر ده‌بێت.
رۆژی دووشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2024، گه‌وره‌ترین به‌رپرسی پزیشكی وڵاته‌كه ڤیڤیك مۆرسی، سه‌روتاری رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز"ی واژۆكرد، له‌و وتاره‌دا داوا كراوه په‌یامی ئاگاداركردنه‌وه له مه‌ترسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ران، له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییان دابنرێن، هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌یامانه‌ی ئاگاداركردنه‌وه كه له‌سه‌ر پاكه‌تی جگه‌ره داده‌نرێن.
مۆرسی داوای له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه، هۆشداریی روون و ئاشكرا "بۆ ئاگاداربوون له مه‌ترسییه گه‌وره‌كان" كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "له‌سه‌ر ژیانی عه‌قڵی هه‌رزه‌كاران" دایده‌نێن، بخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌و پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له رۆژێكدا به‌سه‌ربردنی زیاد له سێ كاتژمێر، له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مه‌ترسی زیادبوون به ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی په‌یوه‌ست به دڵه‌ڕاوكه و نیگه‌رانی لای هه‌رزه‌كاران زیاتر ده‌كات.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2024، حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا گاڤن نیوسۆم، به پشت به‌ستن به‌و وتاره‌ی نیۆیۆرك تایمز، رایگه‌یاند: به‌نیازن له سه‌رانسه‌ری ویلایه‌ته‌كه‌دا، مۆبایلی زیره‌ك له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان قه‌ده‌غه بكه‌ن.
ئه‌م پرۆژه یاسایه، پێویستی به‌وه‌یه یه‌كه‌مجار ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانتارانی خۆجێیی ویلایه‌ته‌كه به‌ده‌ستبینێت كه تێیدا دیموكراته‌كان باڵاده‌ستن، ئاشكرایه له ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌وه‌ی تابێت مه‌سه‌له‌ی جه‌مسه‌رگیری له نێوان دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان، له زیادبووندایه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م خاڵه، واته قه‌ده‌غه‌كردنی مۆبایلی زیره‌ك له قوتابخانه‌كان، بووه‌ته خاڵێكی ده‌گمه‌ن كه هه‌ردوو حزب له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
هه‌ر بۆ نمونه، ئه‌وه‌تا له ویلایه‌تی فلۆریدا كه نه‌یاره‌كانی گاڤن نیوسۆم به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن و حاكمی ویلایه‌ته‌كه رۆن دیسانتیس سه‌ر به كۆمارییه‌كانه، له ساڵی رابردوو، مۆبایلی زیره‌كی له قوتابخانه‌كانی ویلایهتهكهیدا قه‌ده‌غه كردووه.
له ویلایه‌ته‌كانی ئۆكلاهۆما و كانساس و فێرمۆنت و ئۆیاهۆ و لویزانا و بنسلڤینیا، كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هاوشێوه ده‌كه‌ن.
PM:08:53:19/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت