ناتانیاهۆ ئه‌نجومه‌نی جه‌نگی ناو حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وێستگه نیوزـ
دوای كشانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له بینی غانتس و غادی ئایزنكوت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بریاریدا ئه‌نجومه‌نی جه‌نگی ناو حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 پێكی هێنابوو.
رۆژنامه‌ی یسرائیل هیوم، بڵاویكرده‌وه، كاتێك ئیتمار بن عه‌فیر، وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل داوای كردبوو ببێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جه‌نگ، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی: "ئه‌نجومه‌نی جه‌نگ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه".
پێشتر داواكرابوو ئیسرائیل چه‌ند هه‌نگاوێك له‌دژی فه‌له‌ستین بگرێته‌به‌ر، له‌وانه زیادكردنی نیشته‌جێكردنی جوله‌كه له كه‌ناری خۆرئاوا، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دانیان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا نابوو.
بریاریشه له دانیشتنی داهاتوی په‌رله‌مانی ئیسرائیل‌دا ئه‌و پێشنیازه بخرێته به‌ر باس و گفتوگۆ، به‌ڵام میدیاكانی ئیسرائیل ده‌ڵێن گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی داهاتوو دواخراوه.
PM:12:10:17/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت