بارمته روسییه‌كان ئازاد كران
وێستگه‌نیوز-
هێزه ئه‌منییه‌كانی روسیا توانییان ئه‌و دوو پاسه‌وانه ئازاد بكه‌ن كه له زیندانێكی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی داعشه‌وه به بارمته گیران و دۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ئاژانسه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه له گرتووخانه‌ی ژماره یه‌ك له شاری رۆستۆڤی باشووری روسیا چه‌ند به‌ندكراوێكی داعش له گرتووخانه‌یه‌ك دوو پاسه‌وانیان به بارمته گرت و داوای ئۆتۆمبێل و كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی ده‌رچوونیان كرد..
دواتر میدیا روسییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه هێزه‌كانی پۆلیسی رۆستۆڤ توانیویانه ئه‌و دوو پاسه‌وانه ئازاد بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانیان پێ بگات.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه "هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش بوونه‌ته‌وه و له كۆی شه‌ش دانه، سیانیان كوژراون".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی ناوچه‌كه باسی له‌وه‌كرد كه سێ به‌ندكراوی داعش كه بڕیاره به‌مزووانه له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی "تیرۆریستی" رووبه‌ڕووی دادگه بكرێنه‌وه، به‌شێكبوون له‌و به‌ندكراوانه‌ی ئه‌و دوو پاسه‌وانه‌یان به بارمته‌گرتبوو.
رووسیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی چه‌ند هێرشێكی چه‌كداری و خۆكوژیی تێدا كراوه، دواتر له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی داعش و هاوشێوه‌ی داعشه‌وه به‌رپرسیارێتییان له‌ئه‌ستۆ گیراوه.
PM:01:57:16/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت