وەزارەتی نەوتی عێراق: سەرۆک وەزیران بەڵێنی بە شاندی هەرێم دا کێشەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت چارەسەر بکات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران کۆبووەتەوە.
باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەرانی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کە لە هەرێم کار دەکەن ئامادەبوون.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، "ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، پێدانی دڵنیایی بووە بە کۆمپانیا بیانییەکان سەبارەت بە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی ئارام و لەبار بۆ کارکردن لە ناوخۆی عێراقدا، هەروەها هاندانیان بووە بۆ ئەوەی دەستبەجێ و بێ دواکەوتن دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بکەنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر بەشێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم کۆمپانیاکان، سەرۆک وەزیرانیش بەڵێنیدا کە لایەنە پەیوەندیدارەکان رابسپێرێت لێکۆڵینەوە لەو ئاستەنگانە بکەن بە مەبەستی داڕشتن و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو".
دوێنێ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی چوونە بەغدا، ئامانجی سەرەکی سەردانەکە پرسی زیادکردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
شاندەکە پێکهاتبوون لە کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.
PM:06:43:04/06/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت