پەرلەمانتارێكی عێراق: عەلی زەیدی شەڕێكی كراوەی دژی گەندەڵی راگەیاندووە


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیران شەڕێكی كراوەی دژی گەندەڵی راگەیاندووە، ئاماژە بەوەشدەکات، چاوەڕوانی گەڕانەوەی ملیۆنان دۆلاری دزراوی خەڵك دەكەن.


عالیە نوسیف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە وردبینیكردنی گرێبەستەکانی حکومییەكان و پێکهێنانی ئەنجومەنی سیادی بۆ دەستپاکی لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانەوە وەك راگەیاندنی شەڕێكی كراوە وایە دژی گەندەڵی".

ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ملیۆنان دۆلاری تاڵانکراوی خەڵک و پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت".

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، "چاوەڕوانی كردنەوەی دۆسییەی حكومی گەورە و گرێبەستی موڵك و ماڵی دەوڵەت و وەبەرهێنان دەكەین".


AM:09:24:31/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت