عێراق نزیکەی 180 تۆن پێداویستی خۆراکی بۆ ئێران نارد


وێستگەنیوز-

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ڕایگەیاند کە عێراق، ئۆزبەکستان و کازاخستان هاوکاریی مرۆییان بۆ ئێران ناردووە کە پێداویستی خۆراکی، دەرمانی و ئامێری پزیشکی لەخۆ دەگرێت.

ڕازیە عالیشوەندی جێگری کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران وتی، "ئەم هاوکارییانە پێکهاتوون لە پێداویستیی خۆراکی، دەرمانی و ئامێری پزیشکی، کە لە پێناو پشتگیریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری و دابینکردنی پێداویستییەکانی توێژە زیان لێکەوتووەکان، خراونەتە بەردەست کۆمەڵەی مانگی سوور."

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، عێراق 9 بارهەڵگری گەورە کە نزیکەی 180 تۆن پێداویستی خۆراکی، دەرمانی و ئامێری پزیشکییان هەڵگرتبوو. ئۆزبەکستان، 15 بارهەڵگری گەورە بە کێشی 300 تۆن و، کازاخستان چەندین باری جۆراوجۆر لەناو 30 واگۆنی شەمەندەفەردا بە کێشی هەزار و 700 تۆن بۆ ئێرانیان ناردووە.


PM:04:22:22/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت