هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسی نوێ له عێراق پێكهێنرا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی ئایاری 2026، "هاوپه‌یمانی عه‌قدی نیشتمانی" به‌سه‌رۆكاتیه‌تی فالح فه‌یاز و "بزووتنه‌وه‌ی سۆمه‌ریون" به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی په‌رله‌مان، پێكهێنانی "هاوپه‌یمانی به‌یانی نیشتمانی"یان راگه‌یاند، پشتیوانی خۆیان بۆ حكومه‌ت و یه‌كڕیزی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان دووپاتكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه "دوای لێكۆڵینه‌وه له دیمه‌نی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و پێداویستییه‌كانی كاری سیاسی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان، بڕیاریاندا پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ رابگه‌یه‌نن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "هاوپه‌یمانییه‌كه به‌ڵێن ده‌دات به‌رده‌وام بێت له پاڵپشتیكردنی حكومه‌ت و یه‌كگرتوویی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، و پابه‌ندبوون به‌و پره‌نسیپه نیشتمانی و شه‌رعیانه‌ی هه‌موو هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانمان لێیه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هاوپه‌یمانییه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی به "پاراستنی سه‌روه‌ری نیشتمانی و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی نیشتمانی و پاڵپشتیكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و وه‌ستانه‌وه دژی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ لاوازكردن یان سازشكردنیان" كردووه‌ته‌وه.
PM:04:32:20/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت