ئیمارات: ئه‌و درۆنانه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی "به‌ڕاكه"یان به ئامانج گرت، له عێراقه‌وه هاتبوون
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئه‌و درۆنانه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی "به‌ڕاكه"یان به ئامانج گرت، له عێراقه‌وه هاتبوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له 48 كاتژمێری رابردوودا، سیسته‌مه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ئیمارات توانیویانه به سه‌ركه‌وتوویی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ 6 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دوژمنكارانه‌دا بكه‌ن كه هه‌وڵیانداوه ناوچه مه‌ده‌نی و هه‌ستیاره‌كانی وڵات بكه‌نه ئامانج.
*هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سه‌ركه‌وتوو بوون له رێگریكردن و له‌ناوبردنی ئامانجه دوژمنكارییه‌كان، به‌بێ تۆماركردنی هیچ زیانێكی گیانی یان بوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كان.
*ئه‌نجامه‌كانی به‌دواداچوون و چاودێری ته‌كنیكی لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌ستدرێژییه دوژمنكارانه‌كه‌ی سه‌ر وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی "به‌ڕاكه" له رێكه‌وتی 17ی ئایاری 2026، ده‌ریانخست كه ئه‌و 3 فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدا و به سه‌ركه‌وتوویی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دووانیاندا كرابوو، به‌ڵام سێیه‌میان به‌ر موه‌لیده‌یه‌كی كاره‌با له ده‌ره‌وه‌ی چێوه‌ی ناوخۆیی وێستگه‌كه كه‌وت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه دواتر رێگرییان لێكرا، سه‌رجه‌میان له خاكی عێراقه‌وه هاتبوون".
*وه‌زاره‌تی به‌رگری دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو مافی ته‌واوی خۆی ده‌پارێزێت له گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه پێویسته‌كان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایشی نیشتمانی خۆی، به‌گوێره‌ی یاسا و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
PM:07:21:19/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 68
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت