هاوپه‌یمانی عه‌زم: دەنگنەدان بە هەندێک لە کاندیدەکان پێویستی بە پێداچوونەوەی سیاسییە
وێستگه‌نیوز -
هاوپه‌یمانی عه‌زم-ی سوننه‌كان كه موسه‌ننا سامه‌ڕائی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌په‌یامێكدا پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، راشیگه‌یاند كه "پشتیوانیمان بۆ تێپه‌ڕاندنی حكومه‌ت به واتای ده‌ستبه‌رداربوون له مافه سیاسییه‌كانمان نایه‌ت".
هاوپه‌یمانی عه‌زم په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*پیرۆزبایی له عه‌لی زیدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
*پشتیوانییه‌كانمان بۆ تێپه‌ڕاندنی حكومه‌ت له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی نیشتیمانی و نیگه‌رانی له سه‌قامگیریی ده‌وڵه‌ت و ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستورییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به مه‌به‌ستی دوركه‌وتنه‌وه له هه‌ر چه‌قبه‌ستویه‌كی سیاسی یان گرژییه‌ك كه ڕه‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی گشتی هه‌بێت.
*نه‌دانی متمانه به كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌زم و كاندیده‌كانی هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌كانی دیكه، پێویستی به پێداچونه‌وه‌ی سیاسی جددی هه‌یه، له پێناو پاراستنی پره‌نسیپی شه‌راكه‌تی و هاوسه‌نگی سیاسی، ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێزگرتن له‌و شایسته‌یانه‌ی كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی كه له نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا دروستبوون.
*هێزه سیاسییه‌كان به گیانی به‌رپرسیارێتی نیشتمانییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت لێكتێگه‌یشتن به‌ره‌وپێش ببات و سه‌قامگیری سیاسی بپارێزێت و ڕێگری له هه‌ر ڕێگایه‌ك بكات كه ڕه‌نگه ببێته هۆی زیادبونی گرژی یان زیان به دۆخی هاوسه‌نگی نیشتمانی بگه‌یه‌نێت.
*پشتیوانیكردنی بۆ سه‌قامگیری حكومه‌ت به مانای ده‌ستبه‌رداربون له مافه سیاسییه‌كانی یان شایسته‌ییه‌كانی نییه، به‌ڵكو له خواستێكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، له هه‌مانكاتدا به ته‌واوی پابه‌نده به مافی خۆی بۆ به‌رگریكردن له ئاماده‌یی سیاسی و شایسته سیاسییه‌كانی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری و سیاسی په‌سه‌ندكراودا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌زم بۆ پۆسته وزارییه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنا و ره‌تكرانه‌وه، له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ش كه وه‌زیری ناوخۆ بوو، گرژی و ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان دروستبوو.
PM:11:53:14/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت