دەرکەوتنی شرۆڤەکارێکی سیاسی لە هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی عێراق قەدەغە کرا
وێستگەنیوز-
دەستەی میدیا و پەیوەندی لە عێراق، ڕۆژی یەکشەممە 12ی نیسانی 2026 بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی دەرکەوتنی شرۆڤەکارێکی سیاسی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، بەهۆی ئەوەی "سەرپێچی" ڕێساکانی ڕاگەیاندنی کردووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی ئەو دەستەیە، بڕیارەکە پاڵپشت بە ڕاپۆرتی
فەرمانگەی چاودێریی ڕاگەیاندن بووە، کە لێدوانەکانی حسێن کەنانی لە یەکێک لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکاندا
تۆمار کردووە و بە سەرپێچیی ڕێساکانی ڕاگەیاندن ئەژمار کراوە.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرپێچییەکان بریتی
بوون لە "هاندانی توندوتیژی و ڕق و کینە"، جگە لە تێکدانی "نەریت و
ئادابی گشتی" و "وردی و دەستپاکی و شەفافیەت لە گواستنەوەی زانیارییەکاندا".
لەسەر ئەم بنەمایە، دەستەکە بڕیاری دا بە "قەدەغەکردنی دەرکەوتنی کەنانی
لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراقی، عەرەبی و بیانی کە لە عێراق کار دەکەن بۆ
ماوەی 30 ڕۆژ" لە ڕێکەوتی دەرچوونی بڕیارەکەوە، هەروەها لایەنە سەرپێچیکارەکانیش
بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵدەگرن.
PM:05:08:12/04/2026
ئهم بابهته 856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت