په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی دیاریكرد
وێستگه‌نیوز –
په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی دیاریكرد كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراقی تێدانییه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره (10)ی ڕاگه‌یاند كه بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاره دانیشتنه‌كه كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌بچێت و له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا، ده‌نگ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی هه‌مواركراوی تایبه‌ت به لیژنه‌كان ده‌درێت.
له بڕگه‌ی دوه‌میشدا ده‌نگ له‌سه‌ر ناوی لیژنه‌كان و ئه‌ركه‌كانیان ده‌درێت و بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ش ته‌رخانكراوه بۆ گفتوگۆی گشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستووری تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدێك، نه‌توانراوه سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت.
PM:05:05:16/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت