ئه‌و كاندیده‌ی له گرتووخانه‌وه بانگه‌شه‌ی كرد، دوورخرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د داینی، ئه‌و كاندیده‌ی له گرتووخانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ خۆی كرد، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، دوورخرایه‌وه.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاریدا به دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د كه‌توف مه‌نسور، ناسراو به محه‌مه‌د داینی، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری نیشتیمانی، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، وێنه‌یه‌كی كاندیده‌كه له گرتووخانه‌وه بڵاوكرایه‌وه و باس له‌وه ده‌كرا، محه‌مه‌د داینی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، له گرتووخانه‌وه ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه.
دادگای كه‌رخ له به‌غدا له 28ی ئابی 2025، بڕیاریدا به زیندانیكردنی داینی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به هاوڵاتییانی عێراقی.
PM:10:37:07/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت