بەڵگەنامە: بڕوانامەی سەرۆكی حیزبێكی عێراق ساختەیە
وێستگەنیوز_
وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئاشكرای كرد، بڕوانامەی سەرۆكی حیزبی جەماوەر ساختەیە و ناكرێت پشتی پێ ببەسترێت.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە بڵاوبووەتەوە و وێستگەنیوز كۆپییەكی بەدەست گەیشتووە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق، نووسراوی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە و داوای لێ دەكات، پشت بە بڕوانامەكەی ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری، سەرۆكی حیزبی جەماوەر نەبەستێت.
دووپاتیشیكردەوە، بڕوانامەكە ساختەكراوە و ڕاست نییە و ناكرێت پشتی پێ ببەسترێت.
لە مانگی ئابی 2025، ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری، سەرۆكی حیزبی جەماوەر، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشێوەیەكی فەرمی لە كاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، دوورخراوەتەوە.
PM:06:42:07/10/2025
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت