سەرۆك وەزیرانی عێراق سكاڵا دژ بە پەرلەمانتارێك تۆمار دەكات
وێستگەنیوز_
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سكاڵای دژ بە پەرلەمانتاری عێراق، مستەفا سەنەد، لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆمار كرد.
مستەفا سەنەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوێتی، بەهۆی سكاڵایەكی محەممەد شیاع
سوودانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، سزای دارایی بەسەردا سەپاندووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆر نزیك بووە سكاڵاكەی سوودانی، لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دووری بخاتەوە .
باسی لەوەشكرد، سوپاسی پەرلەمانتار حوسێن عەرەب دەكات، كە غەرامەكەی گرتووەتە ئەستۆی خۆیی و بڕەكەی 10 ملیۆن دینارە.
PM:06:12:07/10/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت