موقتەدا سەدر: ئەوانەی سەر بە رەوتی نیشتیمانی شیعەن و خۆیان كاندید دەكەن لە ئێمە نین
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2025، موقتەدا سەدر، سەركردەی رەوتی نیشتیمانی شیعە، چاوی خشاندەوە بە چالاكییەكانی سەرایا سەلام، كە ناوی چەند كەسێكی لەخۆگرتبوو، سەر بە رەوتی نیشتیمانی شیعەن، بەڵام سەرپێچی بڕیاری بایكۆتیان كردووە و خۆیان كاندید كردووە بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق.
بەپێی راگەیەندراوێكی ڕەوتی نیشتیمانی شیعە، موقتەدا سەدر، بەو كەسانەی وتووە كە خۆیان كاندید كردووە، ئەوان لە ئێمە نین و رەتیكردەوە ناویان بەكاربهێنرێت لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكاند و دووپاتیكردەوە كە ئەوان بایكۆتیان كردووە و سوپاسی ئەو كەسانەشی كرد كە بایكۆت دەكەن.
PM:01:51:07/10/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت