وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەكات ڤاکسینی پەتای وەرزی لە خۆیان بدەن


وێستگه‌نیوز-

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند، هەڵمەتی كوتانی هاوڵاتیيان بە ڤاکسینی پەتای وەرزی لە هەموو ناوەندەكانی تەندروستی و ژمارەیەك لە نەخۆشخانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكە، دەستیپێكردووە.


وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیرى تەندروستی عێراق، ئەم هەڵمەتە دەستیپێكردووە بۆ پاراستنی هاوڵاتیيان لە نەخۆشییەكانی هەناسە و رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە نەخۆشی پەتای وەرزی و پەرەسەندنی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، فەرمانگە تەندروستییەكان لە هەموو پارێزگاكانی عێراق دەستیانكردووە بە پڕۆگرامی خۆپارێزی تایبەت بە پێدانی كوتانەكە، لە رێگەی ناوەندە تەندروستییەكان و ژمارەیەك لە نەخۆشخانە حكومییەكان.

دڵنیاییشیداوە، كە دەرزییەكە بەخۆڕایی لەبەردەستە و بۆ هەموو هاوڵاتییانە، بەتایبەتی ئەو كەسانەی زیاتر تووشی هەڵامەت دەبن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، بە گرنگی دەزانێت هەمووان ئەو دەرزییە بكەن، كە رۆڵێكی زۆری هەیە لە كەمكردنەوەی توشبوون بە ئەنفلۆنزا و مەترسییەكانی.

داوای لە هاوڵاتیانییش كرد، سەردانی نزیكترین ناوەندی تەندروستی بكەن و كوتانەكە وەرگرن و دووپاتیشیكردەوە، كە دەرزییەكە سەلامەتە و لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جيهانییەوە باوەڕپێكراوە.


AM:09:13:07/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو