یادی عاشوورا سەدان برینداری لێکەوتەوە و 35 هەزار کەسیش دۆخی تەندروستیان تێکچووە


وێستگەنیوز_

لە یادی عاشوورادا کە تایبەتە بە شیعە مەزهەبەکانی جیهان، لە قەزای خورماتوو، بەھۆی لێدانی شمشێر و قەمەوە 450 کەس برینداربوون.

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقیەەکان، هەندێک لە بریندارەکان لەشوێنی رێوڕەسمەکان چارەسەر دەکرێن و هەندێکیشیان رەوانەی نەخۆشخانەی قەزاکە و بنکە تەندروستییەکانی خورماتوو دەکرێن.

لە ئێستاشدا بەشێک لە بریندارەکان چارەسەرکراون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی تەمووزی 2025، فەرمانگەی تەندروستی کەربەلا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "35 هەزار و 528 هاووڵاتی و زیارەتکار سەردانی دامەزراوە تەندروستییەکان و ناوەندە فریاگوزارییەکانیان کردووە و 971 نەخۆش بە ئەمبولانس گواستراونەتەوە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ژمارەی ئەو پشکنینانەی کە بە ئامێری تیشک کراون، گەیشتووەتە دوو هەزار و 629 پشکنین، هەروەها پێنج هەزار و 773 پشکنینی تاقیگەیی، 428 سۆنار و 336 پشکنینی سی تی و ئێم ئاڕ ئای کراوە."

دەشڵێت، 119 منداڵ بە سروشتیی و نەشتەرگەریی لەدایکبوون، هەروەها 241 نەشتەرگەری جۆراوجۆریش کراوە.

زیارەتى عاشورا لە کەربەلا یەکێکە لە بۆنە ئاینییەکانی شیعە مەزهەب، بەو پێیەی ملیۆنان کەس یادی "شەهیدبوونی ئیمام حوسێن کوڕی عەلی کە لە 10ـی موحەڕەم لە ساڵی 61ـی کۆچی لە کەربەلا شەهید کرا، دەکەنەوە."


PM:04:48:06/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو