"هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بۆ فراكسیۆنه گه‌وره‌كان چاره‌نووسساز ده‌بێت"
وێستگه‌نیوز-
مسته‌فا ئه‌لتائی، لێكۆڵه‌ری كاروباری ستراتیژی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چاره‌نووسساز ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامی كاریگه‌ریی قه‌واره و حزبه گه‌وره‌كان.
ئه‌لتائی به (به‌غداد ئه‌لیه‌وم)ی وت كه "جیاواز له هه‌موو ساڵانی رابردوو، گرنگیپێدانێكی سیاسی گه‌وره هه‌یه به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ر له ئێستاوه جموجوڵی لایه‌نه‌كان به‌ره‌و جه‌ماوه‌ر ده‌ستیپێكردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چاره‌نووسساز ده‌بێت بۆ مانه‌وه یان نه‌مانی كاریگه‌ریی قه‌واره و حزبه گه‌وره‌كان".
وتیشی: "هه‌ركه‌س و لایه‌نێك له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بدۆڕێت، هه‌رگیز پێگه‌ی خۆی به‌ده‌ست ناهێنێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "هه‌موو قه‌واره و لایه‌نه‌كان له مه‌زهه‌ب و پێكهاته جیاوازه‌كان به‌هه‌موو توانایانه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان و حكومه‌تی داهاتوودا پێگه‌یه‌كیان هه‌بێت، بۆ دڵنیابوون له به‌رده‌وامیی ده‌سه‌ڵاتیان".
وتیشی: "به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك له ئێستادا قه‌باره و قورسایی سیاسی و جه‌ماوه‌ری هه‌رچه‌ند بێت، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بدۆڕێت، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نامێنێت".
له‌گه‌ل نزیكبوونه‌وه‌ی واده هه‌ڵبژاردنی خولێكی نوێی په‌رله‌مانی له عێراق، مشتومڕێكی زۆری سیاسی و جه‌ماوه‌ریی دروست ده‌بێت و ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی قه‌یران و ناكۆكی سیاسی له‌نێوان هێز و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا.
بڕیاره كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كات، درێژكرایه‌وه.
AM:10:38:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت