ئامادەکاریی دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق


وێستگەنیوز-

سەرۆکی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە 10ی شوباتی 2025، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، "وەک کۆمسیۆن ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێکردوە کە بڕیارە لەمساڵدا ئەنجامبدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا ناوەندەکانی تۆمارکردن لە پارێزگا جیاجیاکان بەردەوامن لە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران، بەشە جیاوازەکانی کۆمسیۆن بەردەوام لە راوێژدان بۆ هەماهەنگی و ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن".

سەرۆکی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەوەشی وت، " لە قۆناغی ئامادەکاریداین بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نێوەدەوڵەتی و ناوخۆی بۆ دابینکردنی کەرەستەکانی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی بابەتە تەکنیکییەکانی دیکەی پەیوەست بە هەڵبژاردن".

بڕیارە لە 26ی تشرینی یەکەمی 2025 هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.


AM:10:26:10/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو