وەزارەتی دارایی عێراق خەرجی و داهاتی 11 مانگی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی عێراق ئامارى داهات و خەرجی 11 مانگى ساڵى 2024ى بڵاوکردەوە کە تەنها 13.1 تریلیۆن دنیار وەک خەرجى بۆ هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی شوباتی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق ئامارى داهات و خەرجیی 11 مانگى ساڵى 2024ى بڵاوکردەوە بەپێی خشتەکە، لەو 11 مانگەدا خەرجى عێراق 136 تریلیۆن و 431 ملیار و 100 ملیۆن و 288 هەزار دینار بووە، 113 تریلیۆن و 564 ملیار و 500 ملیۆن و 888 هەزار دینارى بۆ خەرجیى رەوان بووە کە زیاتر لە 80 تریلیۆن دینارى بۆ مووچە و پارەى چاودێریى کۆمەڵایەتى بووە.
بەپێی خشتەکە وەزارەتی دارایی عێراق، خەرجى هەرێمى کوردستان لە ماوەى ئەو 11 مانگەدا، بە 13 تریلیۆن و 112 ملیار و 934 ملیۆن و 415 هەزار و 515 دینار هەژمار کراوە، لەو بڕە پارەیە 11 تریلیۆن و 520 ملیار و 160 ملیۆن و 252 هەزار و 639 دینارى بۆ مووچە بووە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکردووە، داهاتی عێراق لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 135 ترلیۆن دینار بووە کە لە %88 داهاتى نەوتى بووە و %12ی داهاتى نانەوتى بووە، خەرجییەکانی عێراقیش بە گشتى زیاتر لە 136 ترلیۆن دیناربووە و بڕی یەک ترلیۆن کورتهێنان هەبووە.
AM:10:01:10/02/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت