ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سزادرا كه ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه تایبه‌ته‌كانی قۆستبووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سزادانی ئه‌و ئه‌ناه‌ی لیوای سه‌رۆكایه‌تی راگه‌یاند كه ئه‌ركه وه‌زیفییه‌كه‌ی بۆ ئیبتیزازكردنی هاوڵاتیان قۆستبووه‌وه، ده‌شڵێت: "هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی له دژی ئه‌و كه‌سه ده‌گرینه‌به‌ر".
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌چوارچێوه‌ی په‌رۆشیی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ بنه‌مای شه‌فافییه‌ت و ئاگاداركردنه‌وه‌ی رای گشتی له راستییه‌كان، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه، یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیوای سه‌رۆكایه‌تی، كه بۆ كاركردن له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار راسپێردرابو، ئه‌ركه وه‌زیفییه‌كه‌ی قۆستۆته‌وه له‌پێناو هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی حاڵه‌تی ئیبتیزاز له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و به‌كارهێنانی ناوی لێپرسراوان له دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه تایبه‌ته‌كانی خۆی، گوایه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ركردنی بڕیاره‌كان هه‌بێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ده‌مانه‌وێت به ته‌واوی جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه، كه سه‌رجه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و كه‌سه، تاكه‌كه‌سی و شه‌خسی بون و هیچ توانایه‌كی نه‌بووه بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ركردنی هیچ بڕیارێكی په‌یوه‌ست به كاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار".
ده‌شڵێت: "سه‌رۆك كۆمار-یش هه‌ر كه ئاگاداركرایه‌وه له بابه‌ته‌كه، فه‌رمانی دا به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه و ده‌ستبه‌جێ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی له دژی ئه‌و كه‌سه و له دژی هه‌ر كه‌سێك كه ئه‌ركه وه‌زیفییه‌كه‌ی بقۆزێته‌وه یاخود زیان به ناوبانگی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بگه‌یه‌نێت به‌مه‌به‌ستی لاوازكردنی رۆڵی له خزمه‌تكردنی هه‌موو عێراقییه‌كاندا".
PM:05:36:26/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت