وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەی نەوتی لە مانگی 10 راگەیاند


وێستگەنیوز_

وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمدا، زیاتر لە 103 ملیۆن و 145 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، مانگی 10 "تشرینی یەکەم" بڕی 103 ملیۆن و 145 هەزار و 225 بەرمیل نەوت لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆوەهەناردە کراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کرا، کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 102 ملیۆن و 302 هەزار و 862 بەرمیل بووە، هاوکات بڕی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئوردن، 318 هەزار و 7 بەرمیل بووە و کۆی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەی گەیارە، 524 هەزار و 356 بەرمیل بووە.


PM:04:13:26/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت